لێگـــــــــــــه‌ڕان
. . .
Dibistana Kurdî
. . .
پرسیاری حه‌فته
كام زاراوه‌یه گه‌وره‌ترین زاراوه‌ی زمانی كوردییه؟
كرمانجی باكوور
كرمانجی باشوور
زازاكی
هه‌ورامی
لوڕی
«
Sep 2010
»
Fr
Sa
Su
Mo
Tu
We
Th
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
بابه‌تێك بنێره
ناو
نهێنی
[ خۆت ناونووس بكه]
كۆنفرانسی سێهه‌می مامۆستایانی زمانی دایك له شاری یۆته‌بۆری
له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕێكه‌وتی هه‌ژده 18 و نۆزده‌ی 19 مانگی نۆڤه‌مبه‌ر له شاری یۆته‌بۆری سێهه‌م كۆنفرانسی مامۆستایانی زمانی دایك به‌سترا.
په‌نجا و شه‌ش مامۆستا ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون.
هه‌ندێك له وێنه‌كانی كۆنفرانسه‌كه
>>>
2005.06.18
1607 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
كۆبوونه‌وه‌ی دایكان و باوكان
له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ده‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر له كاتژمێری حه‌وتی ئێواره له ڤێكسهویسێت له شاری ڤێسته‌رۆس كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بۆ دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه‌ی زمانی كوردی ده‌خوێنن سازكرا. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نزیكه‌ی سه‌د دایك و باوك به‌شدارییان كرد.
سه‌ره‌تا یواكیم گوێتز به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فره‌زمانه له ڤێسته‌رۆس به‌خێرهاتنی دایكان و باوكانی كرد و زۆر خۆشحاڵی خۆی به ئاماده‌بوونی ئه‌و ژماره زۆره به‌شداره‌ی دایكان و باوكان ده‌ربڕی ، وتی به‌شداریتان نیشانه‌ی بایه‌خدانێكی زۆره به منداڵه‌كانتان و ڕه‌وشی خوێندنی زمانی دایك. پاشان به درێژی باسێكی له‌سه‌ر سه‌نته‌ری فره‌زمانه له ڤێسته‌رۆس پێشكه‌ش كرد و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایكان و باوكان، كه له‌سه‌ر كتێبی خوێندن، كه‌ره‌سه‌ی خوێندن و كاتی خوێندن كردبوویان، دایه‌وه.
2005.06.18
1003 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
كۆنفرانسێك بۆ مامۆستایانی چوار شار
له ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 15 ئاوگۆستی 2003 له شاری ئیسكلستونا كۆنفرانسێكی یه‌ك ڕۆژی بۆ مامۆستایانی زمانی دایك ی شاره‌كانی ئیسكلستونا، ئوێره‌برو، نۆرشۆپینگ و ڤێسته‌رۆس سازكرا.
2005.06.18
1520 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
چه‌ند هه‌واڵێك
هه‌واڵ: له‌قوتابخانه‌دا خوێندن به دوو زمان ده‌خوێندرێت. ڕۆژنامه‌ی (داگنزنیهێته‌ر) دێبات، -شاره‌وانی و زمانی دایك-
ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت ڕێگه به وانه‌خوێندن به زمانی دایك بۆ قوتابی بێگانه بدات. تووماس ئویسترووس وه‌زیری خوێندن و لێنا هالنگرێن وه‌زیری باخچه‌ی ساوایان و لاوان له‌سه‌ر هه‌وڵدان ده‌رباره‌ی خوێندن به زمانی دایك ده‌نووسن. له‌سه‌ر پشتگیریكردن به زمانی دایك له باخچه‌ی ساوایان و خوێندن به زمانی دایك له قوتابخانه‌دا زیاتر بخوێنه‌ره‌وه.
2005.06.18
1304 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
گه‌شتێكی كوردستان
درێژه‌ی بابه‌ت به pdf
2005.06.18
1365 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
نامه‌یه‌ك بۆ كچه‌كه‌م
چارلی چاپلین:
كچی خۆم ژیڕالدین، لێره شه‌وه. شه‌وێكی نۆێل. له قه‌ڵابچكۆلانه‌كه‌ی مندا هه‌موو پاسه‌وانه بێچه‌كه‌كان، نۆ خوشك و براكانت و ته‌نانه‌ت دایكیشت خه‌وتوون. به‌زه‌حمه‌ت توانیم بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵنده خه‌وتووانه بێداركه‌مه‌وه، خۆم بگه‌یه‌نمه ژووره بچكۆله نیوه ڕووناكه‌كه، ئه‌م ژووری چاوه‌ڕوانی پێش مردنه. من چه‌نده له تۆوه دوورم، گه‌لێك دوور...، به‌ڵام ئه‌م چاوانه‌م كوێر بن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌كیش وێنه‌ی تۆم لێ دوور كه‌ونه‌وه. وێنه‌كه‌ت له‌وێ له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه. لێره‌ش له‌سه‌ر دڵی منه. به‌ڵام تۆ له كوێی؟ له پاریسی ئه‌فسونگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شانۆ پڕ شكۆیه‌ی تیاتری (شانزه‌لیزه) سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌مه ده‌زانم و جۆرێكه ده‌ڵێی له‌م بێده‌نگی شه‌وه‌دا، ئاوازی هه‌نگاوه‌كانت ده‌بیستم و له‌م تاریكییه زستانییه‌دا، تیشكی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم. بیستوومه ڕۆڵی تۆ له‌و شانۆگه‌رییه پڕ جوانی و شكۆیه‌دا ڕۆڵی ئه‌و شازاده ئێرانییه‌یه كه بۆته دیلی خانی تاتاران. شازاده‌خانم به‌و سه‌ما بكه. ئه‌ستێره به‌و بدره‌وشێوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاقای ئافه‌رینی ته‌ماشاكه‌ران و بۆنی سه‌رخۆشكه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی بۆت فڕێده‌ده‌ن مۆڵه‌تی هۆشیاربوونه‌وه‌یان دای، له سوچێك دانیشه و نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه و گوێ بۆ ده‌نگی بابت ڕادێره.
2005.06.18
1434 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
جیهانی باڵنده
باڵنده گیاندارێكی په‌ڕداره، هه‌موو باڵنده‌یه‌ك په‌ڕی هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه توانای فڕینیان نیه. پێش 150 ملیون ساڵ یه‌كه‌مین باڵنده ژیاوه‌و هه‌روه‌ك دیناساوریه دانی هه‌بووه، به‌ڵام گیانی به په‌ڕ داپۆشرابوو. باڵنده دوو قاچ و دووباڵی هه‌یه. ده‌نوكێكی ڕه‌قی هه‌یه و دانی نیه. بۆیه ئه‌و خواردنه‌ی كه ده‌یخوات به ساغی قوتی ده‌دات و ده‌ڕواته جیقڵدانه، جیقڵدانه‌شی ماسولكه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه خواردنه‌كه ده‌هاڕێ. بۆ ئاسانكردنی هاڕینی خواردنه‌كه باڵنده زیخ و ورده به‌رد ده‌خوات و له جیقڵدانه‌كه‌یدا ده‌یهێڵێته‌وه.
2005.06.18
1387 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
به‌سه‌رهاتێك
دوێنێ ڕووداوێكی سه‌یر له پۆله‌كه‌ماندا ڕوویدا. پاش پشوو سه‌ما به‌گریانه‌وه هاته ژووره‌وه، هه‌موو كچه‌كان به ده‌وریدا كۆبووینه‌وه و كه‌وتینه پرسیاركردن لێی. سه‌ما وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه و هه‌ر ده‌گریا. هێنده‌ی نه‌برد كوڕانی پۆله‌كه‌شمان هاتنه ژووره‌وه، دیار بوو ئه‌وانیش شه‌ڕیان كردبوو، ئه‌لبرت و سامی ده‌مووچاویان سوورببوونه‌وه، دیار بوو هه‌ردووكیان به‌شه‌ڕهاتبوون. منیش چوومه پێشه‌وه و پرسیم:
2005.06.18
1408 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
جیهانی ڕووه‌ك
ڕووه‌ك هه‌روه‌ك مرۆڤ پێویستی به خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه. مرۆڤ ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌توانێت بێ خورادن و ئاو بژی. ڕووه‌كیش هه‌روا گه‌ر ئاو نه‌درێت ئه‌وا ده‌مرێت، ده‌زانن بۆچی؟
ـ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕووه‌ك له پرۆسه‌ی دروستكردنی خواردندا پێویستی به ئاوه، گه‌ر ئاو نه‌درێت ئه‌وا وشكده‌بێت و ده‌مرێت.ڕووه‌ك له‌ڕێگه‌ی ڕه‌گه‌وه ئاو له زه‌وییه‌وه هه‌ڵده‌مژێت و ده‌یگه‌یه‌نێته گه‌ڵاكان و به‌یارمه‌تی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و تیشكی خۆر خواردن بۆ خۆی ئاماده‌ده‌كات.
2005.06.18
1381 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
سه‌یران
من زۆر حه‌زم له به‌هاره، له‌به‌هاردا به‌فری زستان ورده ورده ده‌توێته‌وه و سه‌رمای زستان به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات. له‌هه‌مان كاتدا ڕۆژ درێژ‌و ڕووناكه. من و هاوڕێكانم له تاریكی زستان بێزارده‌بین، له سوید ڕۆژ زۆر كورت و تاریك ده‌بێت. كه‌به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم ده‌ره‌وه تاریكه، بۆیه ده‌مه‌وێت بخه‌ومه‌وه. كه‌له قوتابخانه‌ش ده‌گه‌ڕێمه‌وه ناتوانم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا له‌ده‌ره‌وه یاری بكه‌م، چونكه تاریكه.
2005.06.18
1336 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
گیانله‌به‌ران
ئه‌م گیانله‌به‌رانه وا ناسراوون:
ئاسك
- نیشانه‌ی ئازادی و بێ گوناحی.
ئه‌سپ
- نیشانه‌ی ئازایی و هۆشیاری و نه‌جیبی.
باز
- نیشانه‌ی په‌لامار و فه‌رمانڕه‌وایی.
به‌بر
- نیشانه‌ی ئێش و ئازار و بێ ده‌سه‌ڵات كوژی.
به‌رخ
- نیشانه‌ی بێ ئازار و بێ گوناحی.
بوولبوول
- نیشانه‌ی شه‌یدایی و ده‌نگ خۆشی.
په‌ڕه‌سێلكه
- نیشانه‌ی به‌هار و خۆشی.
2005.06.18
1298 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
گوڵه‌باخ
گوڵه‌باخ ده‌وه‌نێكی قیت و چه‌ماوه‌یه و ناوه لاتینییه‌كه‌ی rosa یه. گوڵه‌باخ له‌سه‌رده‌می پێش مێژووه‌وه تێكه‌ڵ به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی بووه، له كۆنترین كتێبه ئایینی و ئه‌ده‌بیه‌كاندا ناوی هاتووه و لای میسرییه كۆنه‌كان گوڵێكی جوان و په‌سه‌ند بووه و له‌سه‌ر دیواری په‌رستگا و ساختمانه هونه‌رییه‌كان وێنه‌یان كێشاوه و هه‌روها له سه‌رگۆڕی فیرعه‌ونه‌كان وێنه‌ی گوڵه‌باخیان هه‌ڵكه‌ندووه.
2005.06.18
142 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
مه‌له‌كردن
دایكم بۆمی گێڕایه‌وه كه‌من هێشتا چه‌ند مانگێ بووم حه‌زم لێ‌بوو یاری به ئاو بكه‌م. ئێستاش كه گه‌وره‌بووم به‌هه‌مان شێوه كه مه‌له‌ده‌كه‌م حه‌زناكه‌م له ئاوه‌كه بێمه ده‌ره‌وه. كه‌ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو ته‌واو فێری مه‌له‌كردن بووم. هه‌رده‌م خه‌وم به‌وه‌وه ده‌بینی كه‌ته‌مه‌نم ببێ به‌ده ساڵ تا به‌ته‌نیا بتوانم بچم بۆ مه‌له‌كردن.
2005.06.18
122 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
پایز
ئه‌مڕۆ مامۆستاكه‌مان گه‌شتێكی دارستانی بۆ ڕێكخستین. هه‌موو ساڵی له‌سه‌ره‌تای پاییزدا ده‌چینه دارستان و له دره‌خته‌كان ورد ده‌بینه‌وه تا بزانیین چ گۆڕانكارییه‌ك ڕووده‌دات. له‌هه‌مان كاتدا سه‌یری شێوه‌ی گه‌ڵای دره‌خته‌كان ده‌كه‌ین و ناوی داره‌كان فێرده‌بین.
2005.06.18
1360 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
كورد‌و زمانی كوردی
زمانی كوردی یه‌كێكه له زمانه‌كانی خێزانی ئێرانی كه ئه‌میش سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی هیندو ئه‌وروپییه. زۆر له سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه‌زمانی كوردی یه‌كێكه له‌زمانه‌كانی سه‌رده‌می ماده‌كان. گرنگترین سه‌رچاوه‌ی زانیاری له‌باره‌ی زمانی ماده‌كان كتێبی ئاڤێستایه.
ئه‌میرشه‌ره‌فخانی بدلیسی نووسه‌ری كتێبی ( شه‌ره‌فنامه) نووسیویه‌تی: هۆزی كورد چوار به‌شه‌و زمان و ئادابیان له‌یه‌كتر جیایه.
یه‌كه‌م كرمانج، دووه‌م لوڕ، سێیه‌م كه‌لهوڕ، چواره‌م گۆران.
2005.06.18
1433 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری
فۆلكلۆر وشه‌یه‌كی لاتینیه‌و زۆر مه‌یدانی كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له‌پاشماوه‌كانی جل وبه‌رگی میللیی كۆن و تازه‌وه تا ڕایه‌خ و جۆری خوارده‌مه‌نی و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ و گه‌لێ شتی تر كه شه‌قڵی تایبه‌تی كۆنی میلله‌تێك له به‌رهه‌می ده‌ستكرد یان به‌رهه‌می بیردا بهێڵێته‌وه. فۆلكلۆر كه‌ره‌سته‌یه‌كی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ژیان و زمان و مێژووی هه‌موو میلله‌تێك، ته‌نانه‌ت كه‌ره‌سته‌شه بۆ زانایانی كۆمه‌لناس و ئه‌نتۆگرافیاش.
2005.06.18
1381 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
ئایینی كورد
كورد هه‌زاران ساڵ پێش بڵابوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له نیشتمانه شاخاوییه‌كه‌ی خۆی دا ژیاوه. كورد وه‌ك یه‌كێ له‌كۆمه‌ڵانی هیندو ئه‌ورپیه‌كان دیارده‌كانی سروشتیان په‌رستووه، وه‌ك ئاسمان، زه‌وی، باوباران، ڕۆژ، ئاگر، هه‌وره‌تریشقه‌و ڕووناكی. په‌رستنی دیارده‌كانی سروشت له‌ئایینی میتراییزمدا خۆی ده‌نواند. میترا خودای ڕووناكییه لای هیندو ئێرانیه‌كان. په‌رستنی میترا ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند، لایه‌نی پراكتیكی خوو و ڕه‌وشتێكی زۆری له‌ناو كۆمه‌ڵ دا دروستكرد. جگه له‌مه میتراییزم پله‌ی نهێنیشی هه‌بوو، بۆیه په‌رستنی میترا و ئه‌نیتای خودای ڕۆژو خودا ژنی ڕووه‌ك و پیت و به‌ره‌كه‌ت و زاوزێ هه‌رمایه‌وه تا پاش په‌یدابوونی ئایینی ئه‌هورامزداش، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو له‌سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای میژووی مه‌سیح دا جارێكی تریش ژیایه‌وه‌و چووه ناو جیهانی ڕۆمانه‌كانه‌وه.
2005.06.18
1432 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
ڕاهێنان
ڕاسته یان هه‌ڵه‌یه
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه به دانانی پیتی (ڕ) له ژێر ڕاست و (چ) له ژێر چه‌وت بده‌ره‌وه:
2005.06.18
1469 جار بینراوه
درێژه‌ی بابه‌ت »»
بابه‌تی دیكه
<<
1
2
3
4
5
6
>>
• ده‌سپێك
• دوایین ده بۆچوون
• ئه‌رشیڤ
• قوتابیان
• مامۆستایان
• دایكان و باوكان
• ده‌فته‌ری میوان
• زانیاری گشتی
• به‌ڕێوه‌به‌ران
• پێوه‌ندی
Ansvarig för sidan Sarko Amin
goshan.amin@edu.vasteras.se
powered by CuteNews