گه‌شتنامه‌ی لاس هیدایه‌تی له سویده‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
من ناوم لاس هیدایه‌تییه و ته‌مه‌نم ده ساڵه ، له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (خیلیه‌بو) له شاری ڤێسته‌رۆس ده‌خوێنم. له‌وڵاتی سوید له ئاواره‌یی له دایك بووم. هه‌فته‌ی جارێك وانه‌ی زمانی كوردی ده‌خوێنم. ئه‌م ساڵ له پشووی هاویندا له‌گه‌ڵ باوكم و دایكمدا سه‌ردانی كوردستان‌مان كرد. گه‌شتنامه‌كه‌م بریتی بوو له و‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌له پرسیاره‌ی مامۆستای زمانی كوردی له ده‌فته‌رێكدا بۆی نووسیبوومه‌وه ،
بێكه‌س یه‌كێكه له شاعیره ناسراو و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كورد. بێكه‌س شاعیرێكی ئازا و چاونه‌ترس و كۆڵنه‌ده‌ر بووه. بێكه‌س ناوی فایه‌ق كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان له قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتووه‌ته سلێمانی.بێكه‌س له ساڵی 1905 ی زاینی‌دا له گوندی سیته‌ك له دایكبووه. سیته‌ك دێیه‌كه ، بیست كیلۆمه‌تر له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه‌وه‌یه. بێكه‌س دوو ساڵ ته‌مه‌نی له سیته‌ك به‌سه‌ر ده‌بات،
ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی قوتابخانه‌كان له 30 و 31 مانگی ئاگوستی كۆنفرانسێكی بۆ گرووپی سایته‌كانی پرۆژه‌ی زمانی دایك و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی سایته‌كان ، له شاری تالینی ، پایته‌ختی وڵاتی ئێستلاند سازكرد. زیاد له هه‌شتا مامۆستای زمانی دایك و ده به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرس به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد.