ژماره‌ی دانیشتوان:35 ملیۆن
ڕووبه‌ری خاك:
520000 كمچواركۆشه
سـنـوور:
له‌باكوره‌وه: ئه‌رمه‌نستان و توركیا
ڕۆژهه‌ڵات: ئێران
له‌باشوره‌وه: عیراق و سوریه
ڕۆژئاوا: توركیا
ئاو و هه‌وا:
هاوینان گه‌رمه، لهكۆێستانهكان پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته 25 - 30 پله. به‌هاران فێنك و باراناویه. زستانانیش سارده، سه‌رما ده‌گاته 24 - 30 پله ژێر سفر.
ڕووباره‌كان:
فورات، دیجله، ئاراس، زێڕینچهم، سیروان، ئه‌ڵوه‌ند، خابوور، زێی گه‌وره، زێی بچوك و عزێم.
گــــۆل و به‌ربه‌ست:
وان، ورمێ، دوكان، ده‌ربه‌ند یخان.
شاخه‌كان:
شاخه‌كان: زنجیره چیای تۆرۆس، چیای زاگرۆس، شاهۆ، حه‌سارۆست، قه‌ندیل، هه‌ڵگورد.
كشتوكاڵ:
دانه‌وێڵه، میوه و سه‌وزه، توتن، په‌موو.
كانـزهكان:
نه‌وت، ئاسن، بهردهخهڵوز.
شاره‌كان:
دیاربه‌كر، باتمان، ئاگری، ئه‌رزڕۆم، ماردین، وان، كرماشان، مه‌هاباد، ورمێ، سنه، كه‌ركوك، هه‌ولێر، سلیمانی، دهۆك، قامیشلی، عه‌فرین.
پێوانه‌ی خاكی كوردستان
كوردستان له نێوان سی تاچل (30 تا 40) پله‌ی هێڵی ئیستیوادایه، كه به‌رامبه‌ر سی و حه‌وت تا چل و هه‌شت (37 تا 48) پله‌ی گرینویچه. ڕووبه‌ری خاكی كوردستان 520000 كم دووجایه. 250000 كم دووجای له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادا، 175000 كم دووجای له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئێران، 97000 كم دووجای له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عیراق و 23000 كم دووجای له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریا دایه.
درێژایی خاكی كوردستان له باكووره‌وه بۆ باشوور 1000 كم، پانی له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا 750 كم ه.كوردستان وڵاتێكی شاخاوییه، له شوێنه به‌رزه‌كاندا گوند و هه‌واری زۆر هه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نه‌خشه سه‌یربكه‌ین زنجیره چیای تۆرۆس كوردستان له ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات به دوو به‌شه‌وه.
چیاكانی باشووری كوردستان وه‌ك: حه‌سارۆست، هه‌ڵگورد، قه‌ندیل، هه‌ورامان و پیره‌مه‌گروون.
خاكی كوردستان گه‌لێك ده‌شتی به پیت و به‌ره‌كه‌تی هه‌یه وه‌ك ده‌شتی ئیدر كه نزیكه‌ی 650 كم دووجایه، گه‌لێك كشتووكاڵ و ده‌غڵودانی تێدا ده‌كرێت.
باشووری ڕۆئاوای كوردستان به‌شی زۆری ده‌شته به‌ناوی ده‌شتی (جزیر) ه و ده‌شتی ماردینیشی پێده‌ڵێن.
ژماره‌ی دانیشتوان
یه‌كه‌م سه‌رژمێری دانیشتوان دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له باكوور و باشووری كوردوستاندا له ساڵی 1927 دا بوو. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا له ساڵی 1956 و له ڕۆژئاوا له 1960 داكران. ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كان به‌كه‌ڵك نایه‌ن چونكه هه‌ریه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت بووه له لایه‌ن ئه‌و ڕژێمانه‌ی كه‌وتونه‌ته بنده‌ستی. جا له به‌ر ئه‌وه ناچار ده‌بین بۆ دیاركردنی ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان په‌نا بۆ به‌ر خه‌مڵاندن به‌رین.
ئێستا دانیشتوانی ڕووی خاكی كوردستان، به‌شی باكوور 18 ملیۆن، به‌شی ڕۆژهه‌ڵات10 ملیۆن، به‌شی باشوور 5 ملیۆن و به‌شی باشووری ڕۆژئاوا 2 ملیۆنه. له ئه‌رمه‌نستان و ئازرباینجانی بنده‌ستی سۆفیه‌تی پێشوو زیاتر له یه‌ك ملیۆن و له ئه‌وروپاش زۆرتر له نیوملیۆن كورد ده‌ژین. ئه‌گه‌ر وابێ به‌گشتی و بهمهزنهی سه‌رژمێری نۆێ ژماره‌ی كوردی ههرچوارپارچهكهو ده‌وری كوردستان له 37 ملیۆن زۆرتره.
ئاو و هه‌وا
چیای تۆرۆس وه‌ك شووره‌یه‌كی به‌رز و درێژ، ناهێڵێ بای فێنك ونماوی داكه‌وێته باشووری وان، له باشووری تۆرۆس ڕووی زه‌وی زۆر به‌رزه. زۆربه‌ی زه‌وی ئه‌وناوچه‌یه چیا و زۆزانن. كورد به‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێ سه‌ر سنوور. هاوینی ناوچه‌ی سه‌رسنوور كورته، پله‌ی گه‌رما ده‌گاته25 تا 30 پله. به‌هاران هه‌وا فێنك و باراناویه، زستانانیش زۆر سارده، سه‌رما ده‌گاته 24 تا 30 پلهژێر سفر. زستانان له ناوچه كوێستانه‌كانی وه‌كو وان و شه‌ڕناخ و سێرت و چۆژهمێرگ، ئه‌رزڕۆم و قارس به‌فر زۆر ده‌بارێ. به‌ڵام هاوینان ناوچه‌ی باشووری تۆرۆس زۆر گه‌رمه و پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته40 تا45 پله زستانیش ئه‌م ناوچه‌یه باران ده‌بارێ، به‌ڵام به‌فری كه‌مه و سه‌رمایه‌كی سارد و ووشكی هه‌یه.
ڕووباره‌كان
فورات
ڕووباری فورات لهچهمهكانی نه‌مرود و ئاوی ڕه‌ش، كه له چیاكانی باكووری شاری ئه‌رزڕۆمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ پێك دێت. نه‌مروودیش له‌چیاكانی باكووره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. هه‌ردووكیان له‌نزیك كه‌بان ده‌گه‌نه یه‌ك و له‌ێوه به فورات نێو ده‌برێن. فورات پڕئاوترین ودرێژترین ڕووباری كوردستانه كه 2800 كم درێژه و 1110 كم ێ به‌ناو خاكی كوردوستاندا ده‌ڕوا.
دیجله
ڕووباری دیجله دوهه‌مین ڕووباری كوردستانه. ئه‌میش دوو په‌له په‌لێكی له‌نزیك شاری ئلعهزیز له چیای ماسته‌ر و سارێ سه‌رچاوه ده‌گرێ و به‌ره‌و پیران ده‌ڕوا، په‌لی دووه‌میش له نێوان داراهێن ولجێ، لهبرقلین سه‌رچاوه ده‌گرێ وبه‌ره‌و پیران ده‌ڕوا. دیجله 1900 كم درێژه و600 كم به ناو خاكی كوردستاندا ده‌ڕوا.
ئاراس
ڕووباری ئاراس له‌باكوری كوردوستان له ڕۆژهه‌ڵاتی چیاكانی چهولكهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ و به‌ره‌و ده‌شتی ئه‌رزڕۆم ده‌ڕوا. له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌می پاسین ده‌بن به‌یه‌ك له نێوان خاكی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌رباینجانه‌وه ده‌ڕژێنه ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه.
زێڕینچهم
به‌درێژایی 240 كم له‌شاخه‌كانی چلچه‌مه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و له‌باكووره‌وه بۆ باشوور. له سه‌رووتره‌وه چه‌می خوڕخڕهی پێده‌گووترێ. گرنگترین لقه‌كانی له‌لای چه‌په‌وه چه‌می سه‌قزه. له‌لای ڕاستیشه‌وه چه‌مه‌كانی خوڵا وسارۆی ده‌ڕژێنه‌ناو.
سیمینچهم
له زێڕینچهم كورترو كه‌م ئاو تره بهدهربهندێكی قووڵدا دێته خوارێ كه زنجیره چیای كورته‌ك و بهردهسێر لێك داده‌بڕێ. لقه‌كانی له‌لای چه‌په‌وه چه‌می مه‌هاباد و له‌لای ڕاسته‌وه چه‌می خاڵۆیه.
چه‌می كه‌ڵوێ
ئاوه‌كانی به‌شی باشووری ڕۆژئاوای موكریان، كه له‌چه‌ند چیایه‌ك سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرن، تێكه‌ڵ یه‌ك ده‌بن و زێێ گچكه یان كه‌ڵوێ پێكدێنن.
چه‌می سیروان
لهچهمهكانی قشڵاخ و ژاوه‌رۆ پێكدێت. لقی سه‌ره‌كی چه‌می سیروان له چیای شریشقانی نزیك ئه‌سه‌دئاباد و ڕۆژئاوای شاخی ئه‌ڵوه‌ند هه‌ڵده‌قوڵێ. له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا تاسنووری عیراق ده‌ڕوا.
چه‌می خابوور
به ناو خاكی باكووری كوردستاندا تێده‌په‌ڕێ و به ناوشاری زاخۆدا ده‌ڕوا و ده‌ڕژێته ناو ڕووباری دیجله‌وه.
زێی گه‌وره
له‌ناو چه‌ی چۆڵه‌مێرگ، كه ده‌بێته خاكی باكووری كوردستان، سه‌رچاوه ده‌گرێ و دوای ئه‌وه‌ی به ناوچه شاخاویكانی زۆركاندا تێده‌په‌ڕێ و ده‌ڕژێته ڕووباری دیجله‌وه.
زێی بچووك
له‌شاخه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ پاش تێپه‌ڕبوونی به ناوچه شاخاویه‌كانی به‌شی باشوور ده‌ڕژێته ڕووباری دیجله‌وه.
چه‌می عوزێم
گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی ڕووباری خاسه و ئاوی تاوغ وئاوه سپییه. به شاری كه‌ركووك له سه‌ره‌وه و له‌لای شاری به‌له‌د ده‌ڕژێته دیجله‌وه.
گۆل و به‌ربه‌ست:
له‌مپه‌ری كه‌بان
ئاوی ڕه‌ش و چه‌می موراد، له چیابهرزهكانی كوردوستانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن. ئهودووچهمه له‌نزیك شاری كه‌بان ده‌گه‌نه یه‌ك و ههرلهشوێنه له‌مپه‌ریان بۆ هه‌ڵبه‌ستوون.ئه‌م له‌مپه‌ره له ساڵی 1974 دا ته‌واو بووه.
له‌مپه‌ری چاخچاخ
له نسێبین به‌سه‌ر چه‌می چاخچاخهوه له‌مپه‌رێك درووست كراوه كهدهشتی نسێبین پاراو ده‌كات پێشتر ته‌نها ده‌غڵ و دانی لێ به‌رهه‌م ده‌هات، به‌ڵام ئێستا تووتن و پهمووشی لێ ده‌كرێت.
گۆلی وان
له باكووری كوردوستان گۆل یا زه‌ریاچه زۆرن. له هه‌موویان گه‌وره‌تر گۆلی وانه.ئه‌م گۆله 3713 كم چوارگۆشه‌یه‌و قوڵی له 100 مه‌تر زیاتره. له ساڵێكدا نزیكه‌ی 100 تا150 ته‌ن ماسی لدهریاچهی وان ده‌گیرێ.
هه‌زار
له ئهلعهزیزیش گۆلێك هه‌یه به‌نێوی هه‌زار، كهدوههمین گۆلی باكووری كوردوستانه. هه‌زار شوێنێكی تووریستیه.
گۆلی ورمێ
ئاماده‌كار: میران ئه‌مین
سه‌رچاوه: جوگرافیای كوردستان - عه‌بدوڵڵا غه‌فور







ته‌نێ چاپی ده‌ق







