ڕێواس ئه‌حمه‌د
له ساڵی 1957 له‌باشووری كوردستان له‌دایكبووه. قۆناغه‌كانی قوتابخانه‌ی له‌سلێمانی، كه‌ركووك و هه‌ولێر ته‌واو كردووه. پاشان به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه وڵاتی به‌جێهێشتووه و چووه‌ته یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و له‌وێ له‌زانكۆی مۆسكۆ به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ڕووسی له كۆلێژی ئاداب ته‌واو كردوه و ماجیسترنامهكهی ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی ژن له شانۆنامهكانی ئهسترۆفسكی نووسیوه. چه‌ند به‌رهه‌مێكی (نووسین و وه‌رگێڕان) ئه‌ده‌بی و كولتوریی بڵاوكردۆته‌وه:
- كۆمه‌ڵه چیرۆكی ئینجانه
- دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی تۆلستۆی بۆ منداڵان له ڕووسیه‌وه كردوونی به كوردی
له‌ساڵی 1989ه‌وه له سوێد ده‌ژی. ساڵی 2000 له زانكۆی ستۆكهۆلم ماجیسترنامهیهكیتری ده‌رباره‌ی چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی بۆ منداڵان نووسیووه.
میران ئه‌مین
له ساڵی 1949 له شاری سلێمانی له دایكبووه. له ساڵی. 1970 دا ئامۆژگای ئاماده‌كردنی مامۆستایانی ته‌واو كردووه. له كوردستان یانزه ساڵ كاری مامۆستایه‌تی كردووه. له كۆتایی ساڵی 1982 دا هاتۆته سوید. له ساڵی 1989 وه وه‌ك مامۆستای زمانی كوردی له شاری ڤێسته‌رۆس ده‌ستی به كاری مامۆستایه‌تی كردۆته‌وه.
ئاسۆ گه‌رمیانی
له ساڵی 1961 له گه‌رمیانی ناوچه‌ی كه‌ركووك له دایك بووه و قوتابخانه‌ی له شاری كه‌ركووك ته‌واو كردووه و دواییش به‌شی زمانی كوردیی زانكۆی سلێمانی/ سه‌لاحه‌دینی له ساڵی 82/83 دا ته‌واوكردووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاتۆته سوید. ئاسۆ گه‌رمیانی له ساڵی 1985ه‌وه مامۆستای زمانی كوردییه له سوید. هه‌روه‌ها نووسه‌ری هه‌ندێ له‌و كتێبانه‌یه كه ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌كانی سوید دا ده‌خوێنرێن، وه‌ك ڕێزمانی كوردی بۆ قۆناغه جیاجیاكانی قوتابخانه‌كان و كورته مێژووی كورد و كوردستان و ئهلف و بێی كوردی و... هتد. ئاسۆ گه‌رمیانی ئێستا به كاری لێكۆڵینه‌وه له زمانی كوردی و په‌روه‌ره و فێركردنی زمانی كوردییه‌وه خه‌ریكه، له زانكۆی ستۆكهۆڵم له سوید. خۆیشی هه‌ر دانیشتووی ستۆكهۆڵم/ سویده.
سه‌ركۆ ئه‌مین
له ساڵی 1952 دا له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له دایكبووه. له ساڵی 1973 دا ئامۆژگه‌ی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی ته‌واوكردووه، له كوردستان ماوه‌ی هه‌شت ساڵ كاری مامۆستایه‌تی كردووه. له كۆتایی ساڵی 1982ه‌وه له سوید ده‌ژی، له سوید قوتابخانه‌ی فۆتۆگرافی خوێندووه و ماوه‌ی دوازده ساڵ وه‌ك وێنه‌گری ڕۆژنامه
له ڕۆژنامه‌ی ڤێستمانلاندی شاری ڤێسته‌رۆس كاریكردووه. له ساڵی 1999ه‌وه له شاری ڤێسته‌رۆس وه‌ك مامۆستای زمانی كوردی ده‌ستی به كاری مامۆستایه‌تی كردۆته‌وه.
له ساڵی 1957 له‌باشووری كوردستان له‌دایكبووه. قۆناغه‌كانی قوتابخانه‌ی له‌سلێمانی، كه‌ركووك و هه‌ولێر ته‌واو كردووه. پاشان به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه وڵاتی به‌جێهێشتووه و چووه‌ته یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و له‌وێ له‌زانكۆی مۆسكۆ به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ڕووسی له كۆلێژی ئاداب ته‌واو كردوه و ماجیسترنامهكهی ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی ژن له شانۆنامهكانی ئهسترۆفسكی نووسیوه. چه‌ند به‌رهه‌مێكی (نووسین و وه‌رگێڕان) ئه‌ده‌بی و كولتوریی بڵاوكردۆته‌وه: - كۆمه‌ڵه چیرۆكی ئینجانه
- دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی تۆلستۆی بۆ منداڵان له ڕووسیه‌وه كردوونی به كوردی
له‌ساڵی 1989ه‌وه له سوێد ده‌ژی. ساڵی 2000 له زانكۆی ستۆكهۆلم ماجیسترنامهیهكیتری ده‌رباره‌ی چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی بۆ منداڵان نووسیووه.
میران ئه‌مین
له ساڵی 1949 له شاری سلێمانی له دایكبووه. له ساڵی. 1970 دا ئامۆژگای ئاماده‌كردنی مامۆستایانی ته‌واو كردووه. له كوردستان یانزه ساڵ كاری مامۆستایه‌تی كردووه. له كۆتایی ساڵی 1982 دا هاتۆته سوید. له ساڵی 1989 وه وه‌ك مامۆستای زمانی كوردی له شاری ڤێسته‌رۆس ده‌ستی به كاری مامۆستایه‌تی كردۆته‌وه.ئاسۆ گه‌رمیانی
له ساڵی 1961 له گه‌رمیانی ناوچه‌ی كه‌ركووك له دایك بووه و قوتابخانه‌ی له شاری كه‌ركووك ته‌واو كردووه و دواییش به‌شی زمانی كوردیی زانكۆی سلێمانی/ سه‌لاحه‌دینی له ساڵی 82/83 دا ته‌واوكردووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاتۆته سوید. ئاسۆ گه‌رمیانی له ساڵی 1985ه‌وه مامۆستای زمانی كوردییه له سوید. هه‌روه‌ها نووسه‌ری هه‌ندێ له‌و كتێبانه‌یه كه ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌كانی سوید دا ده‌خوێنرێن، وه‌ك ڕێزمانی كوردی بۆ قۆناغه جیاجیاكانی قوتابخانه‌كان و كورته مێژووی كورد و كوردستان و ئهلف و بێی كوردی و... هتد. ئاسۆ گه‌رمیانی ئێستا به كاری لێكۆڵینه‌وه له زمانی كوردی و په‌روه‌ره و فێركردنی زمانی كوردییه‌وه خه‌ریكه، له زانكۆی ستۆكهۆڵم له سوید. خۆیشی هه‌ر دانیشتووی ستۆكهۆڵم/ سویده.سه‌ركۆ ئه‌مین
له ساڵی 1952 دا له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان له دایكبووه. له ساڵی 1973 دا ئامۆژگه‌ی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی ته‌واوكردووه، له كوردستان ماوه‌ی هه‌شت ساڵ كاری مامۆستایه‌تی كردووه. له كۆتایی ساڵی 1982ه‌وه له سوید ده‌ژی، له سوید قوتابخانه‌ی فۆتۆگرافی خوێندووه و ماوه‌ی دوازده ساڵ وه‌ك وێنه‌گری ڕۆژنامهله ڕۆژنامه‌ی ڤێستمانلاندی شاری ڤێسته‌رۆس كاریكردووه. له ساڵی 1999ه‌وه له شاری ڤێسته‌رۆس وه‌ك مامۆستای زمانی كوردی ده‌ستی به كاری مامۆستایه‌تی كردۆته‌وه.







ته‌نێ چاپی ده‌ق







