عه‌له‌شیش له سه‌ره‌تاوه له ناوچه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکووڕدا ژیاوه، به درێژایی مێژوو گۆڕانکاری به‌سه‌هاتووه. عه‌له‌شیش نۆ شێوه‌ی جیاوازی ماوه. یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی ماڵی بووه. نێره و مێیه‌نه‌ی زیاتر پێکه‌وه ده‌ژین. سه‌رو ملیان په‌ڕی پێوه نییه، به‌ڵکو به پێستێکی ئه‌ستووری چرچی سوور داپۆشراوه.له‌سه‌ره‌تاوه به پۆل له ناوچه دارستانیه‌کاندا ده‌ژیان، که گه‌رمبووه و خواردن و ئاوی لێ ده‌ست ده‌که‌وت. به شه‌وانیش له سه‌ر داره به‌رزه‌کان ده‌نیشنه‌وه و ده‌خه‌ون. عه‌له‌شیش ده‌توانێ بفڕێ، به‌ڵام که‌مجار ئه‌م توانایه‌ی خۆی به‌کارده‌هێنێ. هه‌ر نێرینه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه مێینه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. هه‌ندێ شێوه‌ی عه‌له‌شیش زۆر گه‌وره ده‌بن، درێژییان ده‌گاته یه‌ک مه‌تر تا مه‌ترو بیست سانتیمه‌تر و کێشیان نزیکه‌ی یانزه کیلۆ ده‌بێت.
له سه‌ره‌تایی مانگی چواردا، مێینه‌کان به داوی وشکاییهکدا ده‌گه‌ڕێن، هێلکه‌ی تێدا بکه‌ن. شوێنێکی وشکایی ده‌دۆزنه‌وه‌و چاڵی ده‌که‌ن و به گه‌ڵاو پوش دایده‌پۆشن. هه‌شت تا ده هێلکه ده‌که‌ن، هێلکه‌کانیان بۆره‌و په‌ڵه‌ی قاوه‌یی پێوه‌یه. مێینه له سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون، ته‌نیا له‌کاتی خوارندا هێلکه‌کان جیده‌هێڵێ، ئه‌وکاتیش به گه‌ڵاو پوش دایده‌پۆشێ تا باڵنده‌و ئاژه‌ڵی نه‌یاندۆزنه‌وه. زۆر جار چه‌ند مێینه‌یه‌ک هێلکه له هه‌مان هێلانه‌دا ده‌کات و به نۆره له سه‌ر هێلکه‌کان کڕ ده‌که‌ون، پاش بیست و هه‌شت ڕۆژ هێلکه‌کان ده‌تروکێن، هه‌موو پێکه‌وه ئاگاداری بێچووه‌کانیان ده‌بن. پاش چوارده رۆژ بێجووهکانیان فێری فڕین ده‌بن و ئێواران ده‌فڕنه سه‌ر داره‌کان و له‌وێ ده‌خه‌ون.
له کاتیکدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه زۆر به خێرایی ڕا ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌سپیش پێیان ناگاته‌وه. مرۆڤ زوو عه‌له‌شیشی ماڵی کردووه. عه‌له‌شیشی ماڵی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت له کێوی، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به خواردنیانه‌وه هه‌بێت، هه‌ندێکیان کێشیان ده‌گاته بیست کیلۆ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاماده‌كردنی : ڕێواس قادر







ته‌نێ چاپی ده‌ق







