یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی له هه‌رپێنج کیشوه‌ره‌کاندا هه‌یه، هه‌ژده جۆریان هه‌یه. له‌و شوێنانه ده‌ژین که نزیکه له ئاوه. له‌قله‌ق له‌سه‌ر زینده‌وه‌ره بچووکه‌کان ده‌ژین، وه‌ک بۆق، ماسی، مارمایلکه و مار...هتد. نیرینهو مێینه‌ی له‌قله‌ق پێکه‌وه ده‌ژین و هێلانه زۆر گرنگه بۆیان. هه‌ردووکیان پێکه‌وه له‌سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون و پاش تروکاندنی هێلکه‌کانیش هه‌ردووکیان پێکه‌وه ئاگاداری بێچووه‌کان ده‌بن.له‌قله‌ق زۆر ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه، ئه‌و شێوه‌یه‌ی له وڵاتی ئیمه هه‌یه، ئه‌وانه‌ن که په‌ڕه‌کانیان سپییه‌و په‌ڕی کۆتایی باڵه‌کانیان ڕه‌شه‌و ده‌نووک و قاچیان سووره. له‌قله‌ق وه‌ک زۆربه‌ی باڵنده‌کانی تر گه‌رمیان و کوێستان ده‌که‌ن، له‌قله‌ق توانایه‌کی سه‌یری تێدایه له‌وه‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شوێن و هه‌مان هێلانه‌ی خۆی، گه‌ر له‌م کۆچه‌دا مێینه‌که نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا نێرینه‌که له‌قله‌قێکی مێینه‌ی تر بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه. هه‌ر که گه‌ڕانه‌وه خه‌ریکی تازه‌کردنه‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ی هێلانه‌که‌یان ده‌بن و پوش و په‌ڵاشی تازه‌ی بۆ ده‌هێنن.
له ناوه‌ڕاستی مانگی چواردا مێینه هێلکه ده‌کات، هه‌ردووکیان به نۆره له‌سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون و هه‌رچه‌ند نێرینه‌که زیاتر پاسه‌وانی ده‌کات. هه‌رکه هێلکه‌کان تروکان و بێچووه‌کان هاتنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا به هه‌ردووکیان ئاگایان لێیان ده‌بێت و خواردنیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه. له‌قله‌قی نێرینه‌و مێینه له دهنووکیاندا ئاو بۆ بێچووه‌کانیان ده‌هێنن. کاتێکیش گه‌رما بێت به شێوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستن که سێبه‌ر بۆ بێجووهکانیان بکه‌ن یان ئاوپرژێنیان ده‌که‌ن. له کاتی باران بارینیشدا به باڵه‌کانیان دایان ده‌پۆشن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاماده‌كردنی : ڕێواس قادر







ته‌نێ چاپی ده‌ق







