ماتس ڤیننهرهۆڵم به‌رپرسی پرۆژه‌ی زمانی دایك، به وته‌یه‌كی به‌خێرهاتن كۆنفرانسه‌كه‌ی كرده‌وه و به‌رنامه‌ی كاری هه‌ر سێ ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه‌ی خوێنده‌وه. كۆنفرانسه‌كه له شارۆچكه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شاری یۆتهبوری به به‌شداری سه‌د مامۆستای زمانی دایك و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه به‌سترا.مای بهییهر به‌رپرسی خوێندنی زمانی دایك، باسێكی له‌سه‌ر گرنگی خوێندنی زمانی دایك پێشكه‌شكرد، ناوه‌روكی ئه‌و كتێبه دووسه‌د لاپه‌ڕه‌ییه‌ی ده‌رباره‌ی زمانی دایك نووسیویه‌تی و به‌م زووانه چاپده‌كرێت، بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه.
گرووپی سایتی زمانی داری باسێكیان له‌سه‌ر هه‌ندێ كاری وێنه و ڤیدیۆی تازه دانراو له سایته‌كه‌یاندا پێشكه‌شكرد.
گرووپی سایتی زمانی سۆمالی باسێكیان له‌سه‌ر پرۆگرامێكی نوێی خوێندن بۆ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه كه بۆ قوتابییانی سۆمالی چاككراوه، پێشكه‌شكرد.
مامۆستا حه‌یده‌ر دڵژین باسێكی له‌سه‌ر سایتی ده‌بیستانی زمانی كوردی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاكو ئێستا، پێشكه‌شكرد.
ماتس ڤیننهر هۆڵم باسێكی له‌سه‌ر ڕاوبووچونی سیاسه‌تمه‌دارانی سوید و ئه‌و نووسین و بۆچوونانه‌ی میدیای سوید له‌سه‌ر خوێندنی زمانی دایك و مامۆستایانی زمانی دایك، ئه‌و پێشبینی و ئه‌گه‌رانه‌ی داهاتوو، پێشكه‌شكرد.
كه‌مال مهڤانا له‌سه‌ر گۆڕینی سستێمی هه‌موو سایته‌كان بۆ یه‌ك سستێمی وه‌ك یه‌ك به‌ناوی سستێمی (یووملا)، باسێكی گرنگی له‌گه‌ڵ نیشاندانی هه‌ندی نموونه، پێشكه‌شكرد.
له گرووپی ده‌بیستانی زمانی كوردی پێنج ئه‌ندام و له گرووپی فێرگه‌ی زمانی دایك سێ ئه‌ندام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فره‌زمانه كارین بروبێك به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون.







ته‌نێ چاپی ده‌ق







