هه‌ر دوو سایتی ده‌بیستانی كوردی ( كوردی باكوور) و فێرگه‌ی زمانی كوردی (كوردی خواروو) دوو سایتی چالاكی ناو جێنێتی پرۆژه‌ی زمانی دایك ن له ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی قوتابخانه‌كان له وڵاتی سوید. تا ئێستا چوار كۆنفرانسی ساڵانه‌یان بۆ مامۆستایانی زمانی دایك له وڵاتی سوید سازكردووه كه له هه‌ر كۆنفرانسێكدا له نێوان حه‌فتا تا هه‌شتا مامۆستای زمانی دایك ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فره‌زمانه له ڤێسته‌رۆس و به‌رپرس له ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی قوتابخانه‌كان به‌شداربوون.
به مه‌به‌ستی به‌ستنی كۆنفرانسی پێنجه‌م له كوردستان ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردو ناردمان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كۆردستان، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و هه‌ره گرنگ به‌ستنی كۆنفرانسێك له كوردستان كه له وڵاتانی ئه‌وروپاوه شه‌ست مامۆستای زمانی دایك و به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسی هه‌ر دوو سایت و دوو به‌رپرسی خوێندن له ده‌زگای گه‌شه‌پێدانی قوتابخانه‌كان له وڵاتی سویده وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ مامۆستای كوردستان به‌شداربن. به‌شێكی زۆری خه‌رجی كۆنفرانسه‌كه لێره له وڵاتی سوید جێبه‌جێده‌كرا و به‌شێكی كه‌می ده‌كه‌وته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
له‌سه‌ره‌تاوه زۆر باش به‌ره‌وپیری پرۆژه‌كه هاتن و هیوایه‌كی زۆریان پێداین و پاش چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌ك و هه‌ندێ داواكاری بۆ گۆڕانكاری، ئه‌وه‌ی كه مابوو ته‌نیا دیاریكردنی هه‌فته و ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه بوو.
به‌بێ ئه‌وه‌ی به نووسراوێك و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاگاداربكرێنه‌وه، ته‌نیا له ڕێگای كهسێكهوهله كوردستان كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه‌یه ، ئاگاداركراینه‌وه كه به‌داخه‌وه وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه نه‌داوه.
شایانی باسكردنه زۆربه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی له جێنێتی پرۆژه‌ی زمانی دایكدا سایتیان هه‌یه، ساڵانه له وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی ساڵانه‌یان، بانگه‌شه و دهعوهتدهكرێن.

ته‌نێ چاپی ده‌ق