PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ منداڵێكی 6 ساڵه‌ی كرماشانی به ناوی "پارمیدا پارسایی" له 4 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شێوه‌كاری دوو ساڵانه‌ی "كاناگاوا"ی وڵاتی ژاپۆن، له به‌شی كێبڕكێدا دیپلۆمای شانازی به‌ده‌ستهێنا. به پێی راپۆڕتی ئاژانسیههواڵی په‌یامنێر، ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری 24 هه‌زار به‌رهه‌می شێوه‌كاری له منداڵان و مێرمنداڵانی 85 وڵاتی دنیا له شاری "كاناگاوا"ی
PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ منداڵێكی 6 ساڵه‌ی كرماشانی به ناوی "پارمیدا پارسایی" له 4 مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شێوه‌كاری دوو ساڵانه‌ی "كاناگاوا"ی وڵاتی ژاپۆن، له به‌شی كێبڕكێدا دیپلۆمای شانازی به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری 24 هه‌زار به‌رهه‌می شێوه‌كاری له منداڵان و مێرمنداڵانی 85 وڵاتی دنیا له شاری "كاناگاوا"ی وڵاتی ژاپۆن به‌ڕێوه‌چوو.
هونه‌رمه‌ند "پارمیدا پارسایی" كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵی كرماشانییه و له لایه‌ن بنكه‌ی بارهێنانی هزری منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری كرد، به به‌رهه‌مێكی شێوه‌كاری توانی سه‌رنجی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ بۆ لای خۆی راكێشێ و له نێوان ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه شێوهكارییهی كه له به‌شی كێبڕكێدا به‌شداریان كردووه، دیپلۆمای شانازی به‌ده‌ست بێنێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شێوه‌كاری "كاناگاوا" له ساڵی 1979 دامه‌زراوه و هه‌ر دوو ساڵێك جارێك و له دوو به‌شی كێبڕكێ و سه‌ربه‌ستدا به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌رێ له‌یه‌كگه‌یشتنی فه‌رهه‌نگی نێوان وڵاتانی جیهان و ئاشنابوونی منداڵان و مێرمنداڵان له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و جیاوازییه‌كانی یه‌كتری له ژیان و هونه‌ر، له شاری "كاناگاوا"ی وڵاتی ژاپۆن، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
"كاناگاوا" شارێكی گه‌وره‌یه له ناوه‌ندی ژاپۆن و نزێك به شاری تۆكیۆ پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌یه و نزیكه‌ی 9 میلیۆن نفووسی هه‌یه.
-----------------------------------------------------------------
'' له په‌یامنێره‌وه وه‌رگیراوه''







ته‌نێ چاپی ده‌ق







