له سه‌ره‌تای پشووی هاویندا بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه بۆچی رۆژگار هێنده به‌زوویی تێده‌په‌ڕێت و مرۆڤه‌كانیش هه‌رده‌م له هه‌وڵداندان. به‌ڕاستی دونیایه‌كی سه‌یره، تاوه‌كوو پشووی هاوین ده‌ستی پێنه‌كرد بوو خۆزگه‌ی ئه‌وه‌م ئه‌خواست كه به زووترین كات بێت و بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێكیش بێت له خوێندن و كاره‌كانی قوتابخانه‌م دوور بكه‌و مه‌وه. به‌ڵام هه‌تاوه‌كوو مرۆڤ شتێك تاقی نه‌كاته‌وه نازانێت ده‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له مرۆڤێكه وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕێتله سه‌ره‌تای پشووی هاویندا بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه بۆچی رۆژگار هێنده به‌زوویی تێده‌په‌ڕێت و مرۆڤه‌كانیش هه‌رده‌م له هه‌وڵداندان. به‌ڕاستی دونیایه‌كی سه‌یره، تاوه‌كوو پشووی هاوین ده‌ستی پێنه‌كرد بوو خۆزگه‌ی ئه‌وه‌م ئه‌خواست كه به زووترین كات بێت و بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێكیش بێت له خوێندن و كاره‌كانی قوتابخانه‌م دوور بكه‌و مه‌وه. به‌ڵام هه‌تاوه‌كوو مرۆڤ شتێك تاقی نه‌كاته‌وه نازانێت ده‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له مرۆڤێكه وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕێت.
من به‌ش به حاڵی خۆم پلانی سه‌ردانی وڵاتانی ترم دانه‌نابوو، چونكه من نیازم ئه‌وه بوو كه له پشووی هاویندا ده‌ست به سه‌ره‌تای نووسینی پروژهكهم بكه‌م كه له ساڵی خوێندنی داهاتوومدا به ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نم.
وه‌كو له سه‌ره‌تادا ووتم هیوام ئه‌وه بوو كه له هاویندا له خوێندن دوور بكه‌ومه‌وه ،
حه‌زم ئه‌كرد له قوتابخانه به زووترین كات ته‌واو ببم. به‌ڵام دووركه‌وتنه‌وه له هاورێ و مامۆستاكان كارێكی هه‌روا ئاسان نییه و هه‌ر چه‌نده كه ئه‌متووانی هاوپۆله‌كانم ببینم به‌ڵام هێشتا چێژی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه له قوتابخانه یه‌كترمان ئهبینیو كاره‌كانی خوێندنمان به‌یه‌كه‌وه به ئه‌نجام ئه‌گه‌یاند.
له كۆتاییدا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه مرۆڤ تاووه‌كو بێكار نه‌بێت نازانێت كاركردن و خوێندن چه نده خۆش و به‌نرخه.
---------------------------------------------------------
نووسینی: بێلان حه‌یده‌ر
قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی - ڤێسته‌رۆس - سوید







ته‌نێ چاپی ده‌ق







