نازانم بۆچی من هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له دایك بوونمه‌وه هه‌میشه حه‌زم له وشه‌ی هاورێ ئه‌كرد، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه مانای هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ێنێ و ژیان جوان ئه‌كات. هه‌موو كات ئه‌و هه‌سته‌م له‌لا دروست بووه كه به بێ بوونی هاوڕێ ژیان بێ نرخه و بوونی سته‌مه. هه‌ر له‌و ساته‌وه كه ماڵه‌وه‌مان وڕێنه‌ی ماڵ گواستنه‌وه‌یان ده‌كرد بۆ هه‌ولێر، ترسی
ئه‌وه‌م لێ نیشت بوو كه چۆن بتوانم سه‌رله‌نوێ هاوڕێ په‌یدا بكه‌مه‌وه و وه چۆن له خوێندن به‌رده‌وام ببم له قوتانخانهیهك كه نامۆیه بۆم.
نه‌مده‌توانی هیچ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ماله‌وه‌مان ڕازی بكه‌م كه له شاره‌كه‌ی خۆمان بمێنینه‌وه. چونكه هه‌رگیز نه‌مده‌ویست ئه‌و كه‌سانه به‌جی بهێلم كه گرینگن بۆم، هه‌ر ئه‌م ترسه‌ش بوو كه ژیانمی جه‌نجاڵ كردبوو و خۆم دوور ئه‌خسته‌وه له هاورێكانم بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتێك دووربم لێیان نیگه‌رانی دام نه‌گرێ. كاتێك دایكم ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ به ته‌واوی دڵنیا بووم له‌وه‌ی كه ئه‌مه خه‌ونێك نییه كه بتوانم لێی به ئاگا بێمه‌وه. قوڵپی گریان نه‌ی ده‌هێشت هیچ وشه‌یه‌ك له ده‌مم بێته‌ده‌ره‌وه.
له دوای تێپه‌ر بوونی هه‌فته‌یه‌ك خۆم له شاره تازه‌كه‌دا بینییه‌وه و وه خه‌ڵكانی ئه‌و شاره هیچ جیاوازیه‌كی نییه له گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی من، بگره ئه‌وان زیاتر
خۆیان ده‌هێننه پێشه‌وه و خۆیان له كه‌سانی به‌رامبه‌ریان دهبیننه وهشتێكی سه‌یر ئه‌وه بوو كه نه‌مده‌توانی یه‌كێكی هاوته‌مه‌نی خۆم له‌م گه‌ڕه‌كه‌دا بدۆزمه‌وه. ئه‌مه‌ش وای لێكردم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستی ته‌نیایم لا دروست ببێت. ئێستاش له‌و رۆژانه‌دا ده‌ژیم كه نهم ده‌ویست بێنه پێشه‌وه ئه‌ویش ڕۆژانی قوتابخانه نوێیه‌كه‌م بوون. ئه‌وه‌ی زیاترسه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا بوو ئه‌و كوڕه زیره‌كه بوو كه وه‌ڵامی بۆ هه‌موو پرسیارێك هه‌بوو، له باره‌ی ئه‌و كوڕه زۆر پرسیار له مێشكمدا دروست بوو وه‌كو ئه‌وه‌ی كه چۆن كوڕێكی وا ئاسایی بتوانێت خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو زیره‌كیی و ڕووخۆشییه بێت. هه‌میشه كه له‌و كوڕه‌م ده‌ڕوانی هه‌ستم ده‌كرد كه ئێمه شتێكی هاوبه‌شمان هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو پاڵی پێوه‌نام زیاتر لێی نزیك ببمه‌وه و وه‌ڵام بۆ ئه‌و هه‌موو پرسیارانه بدۆزمه‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای بینینیه‌وه له مێشكمدا خولیان خواردبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه دهمنا بۆ نزیك بونه‌وه لێی، هه‌ستم ده‌كرد كه كه‌سانی ده‌ورم گوێیان له ترپه‌ی دڵمه، به‌ڵام خوایه گیان ئه‌م هه‌سته بۆ؟ به وشه‌ی پچڕپچڕه‌وه ده‌ستم به قسه‌كردن كرد:
- سه‌لام!
-سه‌لام.....! ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم تۆ كچه تازه‌كه‌ی پۆلهكهمانی.
به‌ڵێ .. (هه ستین) م ناوه
له‌م كاته‌دا هه‌ستم كرد كه یه‌كه‌م هه‌نگاوم ناوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ هاوڕێیه‌كی تازه بناسم. ئه‌ویش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ووتی:
-ئۆی ناوه‌كه‌مان زۆر له یهكنزیكن!
-له‌به‌رچی؟
-منیش ناوم( ڕاستین) ه.
-ئه‌م قوتابخانهیهت به‌لاوه چۆنه ؟
- قوتابخانه‌یه‌كی خۆشه، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه تۆزێ ناخۆشه بۆ یه‌كێكی وه‌كوو من.
- وایه ڕاستدهكهیت به‌ڵام هه‌ر كێشه‌یه‌كت هه‌بوو یاخود پرسیارێكت هه‌بوو ئه‌توانی له منی بكه‌یت.
-زۆر سوپاست ده‌كه‌م. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستم ده‌كرد كه تۆ ئه‌توانی یارمه‌تیم بده‌یت.
ئه‌م وشانه‌ی كۆتایی وایلێكردم كه دڵنیابم له‌وه‌ی كه ئه‌توانم ئه‌و هه‌ڵبژێرم وه‌كو هاوڕێیهک و پاڵپشتێك. له‌و ڕۆژه به دواوه ژیانم بوژایه‌وه وه هه‌موو شتێك وه‌كو جارانی لێ هاته‌وه، تاوای لێهات كه ئه‌وه‌نه له یه‌كدی نزیك بووینه‌وه نه‌مان ده‌توانی هیچ شتێك به‌بێ یه‌كتری بكه‌ین. ساته‌كانی قوتابخانه به زووی تێده‌په‌ڕین و نه‌شمان
ده‌زانی بۆ؟ له‌وانه‌یه زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت كه ئێمه كاره‌كانی قوتابخانه‌مان به
یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌دا.
ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌ك ههڵسووكهوتمان ده‌كرد، وای لێهات خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌رمان به شێوه‌یه‌كی نائاسایی له ئێمه‌یان ده‌ڕوانی، چونكه له كۆمه‌ڵگای ئێمه هاوشێوه‌ی ئێمه
ده‌گمه‌نن و به‌چاوێكی سووك ته‌ماشا ئه‌كرێن. به‌ڵام ئێمه ته‌نها هاوڕێ بووین و به‌س وه پێویستیشمان نه‌بوو گوێ له كه‌سانی تر بگرین چونكه ماڵه‌وه‌ی هه‌ردوولامان پێیان ئاسایی بوو. ئه‌و ساتانه‌ی له قوتابخانه به یه‌كه‌وه بووین، زۆر گاڵته و قسه‌ی خۆش ونوكتهمان ده‌گووت. ته‌نانه‌ت زۆر جار نه‌مان ده‌توانی خۆمان ڕابگرین له‌به‌ر پێكه‌نین، چونكه ئه‌و نوكتانهمان به بییر ده‌هاته‌وه كه بۆ یه‌كترمان گێڕابووه‌وه.
ڕۆژێكیان ئه‌وه‌نده پێكه‌نین له پۆلدا تاوای لێهات مامۆستا ئۆقره‌ی نه‌ما و بانگی هه‌ردووكمانی كرد‌و به تووڕه‌ییه‌وه گوتی:
- ئێوه شه‌رم ناكه‌ن به خۆڕایی پێدهكدهنن، لای خۆتان ئێوه قوتابی زیره‌ك و ئاقڵن، ئه‌گه‌ر شتێكی خۆش ڕوویداوه ئه‌وه به ئێمه‌شی بڵێن تاكو ئێمه‌ش وه‌كو
ئێوه پێبكه‌نین. من و ڕاستینیش هه‌ستمان له خۆمان بڕی و زانیمان كه ئێمه هه‌ڵه‌ین
و نه ئه‌بوایه ئه‌وه‌نده پێبكه‌نینایه. پاشان سه‌ری خۆمان داگرت و چوینه شوێنی خۆمان وه به‌ڵێنیشمان به مامۆستادا كه ئه‌م كاره دووباره نه‌كه‌ینه‌وه.
نازانم بۆچی چه‌ند ڕۆژێكه گۆرانكارییه‌كی سه‌یر له ڕاستین به‌دی ئه‌كه‌م و هۆی
ئه‌و ههڵسووكهوتهی كه ده‌یكا نایزانم و شاراوه‌یه لام. چه‌ندجارێك ویستومه قسه‌ی پێببڕم و تا باسم بۆ بكات. تاوای لێهات ئارامم نه‌ما و تكام لێ‌كرد كه باسی ئه‌و بێده‌نگیه‌م بۆ بكات و بۆچی له كه‌م وانه‌دا به‌شداری ئه‌كات. ئه‌ویش كه سه‌ری هه‌ڵبری و هه‌ستم كرد كه چاوه‌كانی ئه‌یانه‌وێ شتێك بڵێن و به‌ڵام چی؟ نازانم. له‌ناكاو ڕاستین به دڵێكی پڕ خه‌مه‌وه گوتی:
-هه‌ستین، ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌رده‌م ده‌مانویست و بیرمان لێده‌كرده‌وه نایه‌نه دی، ئێمه كه به‌ڵێنمان وا بوو هه‌موو ساڵه‌كان خوێندن به یه‌كه‌وه به سه‌ر به‌رین وه‌كو خوشك و برایه‌ك. له قسه‌كانی ڕاستین تێنه‌ده‌گه‌یشتم نه‌مده‌زانی باسی چی ده‌كات، بۆیه رێگام دا به‌رده‌وام بێت.
- كاتێك كه مرۆڤ هاوڕێیه‌كی ئه‌بێت هه‌رده‌م هه‌وڵده‌دات هه‌موو گیروگرفته‌كانی بۆ باس بكات و هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات تاكو ئه‌و هاورێیه‌تییه له ده‌ست نه‌دات،.
به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌ده‌ستی خۆت نییه به‌ڵكو چاره‌نوس وامان لێده‌كات ده ستبهرداری ئه‌و هاوڕێیه‌تییه ببین. منیش دوای ئه‌و قسانه‌ی ڕاستین به ته‌واوی له‌وه تێگه‌یشتم كه ئه‌و ئه‌یه‌وێت له یه‌ك دووربكه‌وینه‌وه.
- ڕاستین من له قسه‌كانت شتێكی شاراوه به‌دی ئه‌كه‌م، به‌ڕاست و ڕوونی
پێم بڵێ مه‌به‌ستت چییه؟
- زۆر ده‌مێك بوو ئه‌مویست پێت بڵێم به‌ڵام نه‌مده‌زانی هه‌ستی تۆ چۆن ده‌بێت، بۆیه به باشی ده‌زانم كه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ڕاستیه‌كه بزانی.
خۆت ده‌زانی كه‌س و كاری دایكم هه‌موویان له ئیسپانیان و ئه‌وانیش هه‌میشه حه‌زیان كردووه كه دایكیشم بچێت بۆ لای ئه‌وان. بۆیه ئێستاكه نه‌نكم داوای دایكمی كردووه و ئێمه‌ش ناچارین له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بڕۆین بۆ یه‌كجاری وه هه‌روه‌هاش وڵاتی ئیسپانیاش مافی په‌ناهه‌نده‌یی داوه به ئێمه. منیش ناچارم بڕۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وان. كاره‌كان هه‌مووی زۆر به زووی و به‌په‌له ڕوویاندا، خۆشم تێناگه‌م بۆ؟
كاتێك كه ڕاستین ئه‌م شتانه‌ی بۆ باس كردم زۆر دڵته‌نگ بووم و نه‌مده‌زانی ئه‌م قسانه كه بۆی كردم ڕاست بوون یاخود گاڵته‌ن. بۆیه به گریانه‌وه ڕام كرد بۆ ماڵه‌وه. ئێستا كاتێك كه قسه‌كانی ڕاستینم به‌بیردێنه‌وه ده‌زانم كه چه‌ند ناخۆشه ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌ك له ده‌ست بده‌یت. به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی كه هه‌رچه‌ند ڕاستین ناڕه‌زایی پیشان بدات به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره لای دایكی و ئه‌وان هیچ له‌بارو دۆخه‌كه ناگۆڕێت و چونكه ئێمه‌ی گه‌نج ناتوانین كاریگه‌ریمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی له خۆمان گه‌وره‌تر ده‌یده‌ن. ئه‌وان هه‌رده‌م وا بییر ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر كارێك ئه‌وان ده‌یكه‌ن ڕاسته‌و له چاكی ئێمه‌دایه. ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌كرد تا دێت نزیك ده‌بنه‌وه به‌ڵام بڕیارماندا كه بێ هیوانهبین و تادوا ساته‌كان زۆربه‌ی كاته‌كان به یه‌كه‌وه بین.ڕۆژێكیان به یه‌كه‌وه چوینه بازاڕ و هه‌ریه‌كه‌مان دیارییه‌كمان بۆ ئه‌وه‌ی ترمان كڕی تاكوو به یادگاری لامان بمێنێته‌وه بۆ هه‌میشه یادی یه‌كتری پێبكه‌ینه‌وه و ساته‌كانی تهنیایمانی پێ پڕبكه‌ینه‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ڕاستین سه‌فه‌ری كرد چه‌ند وشه‌یه‌كم بۆ نووسی بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتیبكه‌مه‌وه كه هاوڕێیه‌تی ئه‌و چه‌ند گرنگ و پڕ بایه‌خ بووه بۆ من. ده‌زانم كاتێك ئه‌م دێڕانه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست به بوونی بۆشاییه‌ك ئه‌كه‌یت له ناخت‌دا، به‌ڵام دڵنیابه له‌وه‌ی كه هه‌ردووكمان ده‌توانین ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌ینه‌وه به یادكردنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانمان و به هه‌واڵ پرسینی یه‌كتر. ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بزانی كه تۆ بووی ژیانت گه‌شاندمه‌وه و فێری زۆر شتت كردم. فێری ئه‌وه‌ت كردم كه هه‌میشه به‌ده‌م ژیانه‌وه پێبكه‌نم و دواڕۆژی خۆم بزانم و بۆچیش هه‌وڵده‌ده‌م وه هه‌میشه قسه‌ی سه‌ر زارم قسه ی دڵم بێت. حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌موو كات وا هه‌ست بكه‌یت كه سێبه‌ره‌كه‌ت هاوڕێیه‌تییه‌كه‌ی منه و هه‌موو كات به دواتا دێت و گه‌شه ده‌كات.
-------------------------------------------------------------------------------
نووسینی: بێلان - قوتابی ئاماده‌یی - ڤێسته‌رۆس - سوید







ته‌نێ چاپی ده‌ق







