ئامانج په‌سه‌ندیده
پۆلی : شه‌شه‌م
قوتابخانه‌ی : ڤالبی، شاری: ڤێسته‌رۆس
بۆچی زمانی كوردی ده‌خوێنیت؟
ئه‌ی چۆن! ئاخر من كوردم، خۆ ده‌بێت به زمانی خۆم بتوانم قسه بكه‌م و بنووسم. ئێمه له‌ماڵه‌وه به كوردی قسه ده‌كه‌ین، من ده‌زانم تازه كوردیم هه‌رگیز له‌بیرناچێته‌وه، وه‌لێ ده‌مه‌وێت نووسینی كوردی زۆر به‌چاكی فێرببم تا بتوانم ئه‌و نامانه‌ی له كوردستانه‌وه بۆمان ده‌نێرن بیانخوێنمه‌وه و وه‌ڵامیشیان بۆ بنووسمه‌وه. من بیرده‌كه‌مه‌وه هاوڕێ سوێدییه‌كانم له قوتابخانه زمانی خۆیان كه سویدییه ده‌یخوێنن. جا ئێمه له وڵاتی خۆمان له كوردستان بۆمان نه‌بووه به زمانی كوردی بخوێنن، لێره كه بۆمان هه‌یه بۆچی نه‌یخوێنین؟ من بڕیارمداوه تا ئاماده‌یش ته‌واوده‌كه‌م هه‌ر زمانی كوردی بخوێنم. ئاخر كێ ناڵێ ڕۆژی دادێ ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆمان بۆ كوردستان؟ خۆ ده‌بێ كوردی بزانین.
ناو : ئازیتا په‌سه‌ندیده
پۆلی: سێیه‌م
قوتابخانه‌ی: ڤالبی، شاری: ڤێسته‌رۆس
بۆچی زمانی كوردی ده‌خوێنیت؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی بتوانم به‌كوردی ناوی خۆم و شتی تر بنووسم. له وانه‌ی كوردی شت زۆر فێرده‌بین، ئێستا ده‌زانم وێنه‌ی ئاڵای كوردستان بكێشم، ده‌زانم چه‌ند ڕه‌نگیشه و زۆر ئاڵاشم دروستكردووه، دانه‌یه‌كیان زۆر گه‌وره‌یه و له ژووره‌كه‌ی خۆم هه‌ڵمواسیوه. من زۆر حه‌زم له وێنه‌كێشانه.
كه‌ریم په‌سه‌ندیده
ته‌مه‌ن: سی و سێ (33) ساڵ، باوكی: ئامانج، ئاراس، ئه‌زیتا و ئازیار
كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ماوه‌ی ژیان له سوید: پێنج (5) ساڵ
شوێنی ژیان: شاری ڤێسته‌رۆس
بۆچی منداڵه‌كانت زمانی كوردی ده‌خوێنن؟ ئایا پێویست ده‌كات لێره منداڵ زمانی دایك بخوێنێت؟
من زۆرم پێخۆشه كه له‌و چوار منداڵه‌م، دوو كچ و دوو كوڕه‌ی كه ده‌چنه قوتابخانه، زمانی كوردیش ده‌خوێنن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هه‌موو شۆڕش و خه‌باته‌ی چه‌نده‌ها ساڵه گه‌لی كورد كردوویه‌تی و ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانییه و ده‌ربه‌ده‌رییه، به‌شێكی له‌پێناوی ئه‌وه‌دا بووه كه بتوانین به زمانی كوردی بخوێنین. له‌م ئاواره‌ییه‌ش خوێندنی زمانی دایك بۆ منداڵانی كوردی ئاواره، كارێكی گرنگ و به‌رپرسیارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رشانی دایكان و باوكانه بۆ له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌ی زمان و كلتوری كوردی.
من پێمخۆشه منداڵه‌كانم هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی توند و زیندوویان به خاك و ئاو و كه‌سوكار و ئه‌و شوێنه‌ی دایك و باوكیان تێدا له‌دایكبووه، هه‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وی له توانامدابێت بۆ یارمه‌تیدانی منداڵه‌كانم، درێغیناكه‌م. نه‌ك لێره به‌ڵكو له‌هه‌ر جێیه‌ك بێت، خوێندنی زمانی دایك پێداویستییه‌كی گه‌لێ گرنگه.
كار كه‌ریم
باخچه‌ی ساوایانی ڤالبی، شاری ڤێسته‌رۆس
بۆچی زمانی كوردی ده‌خوێنیت؟
من زۆر حه‌زده‌كه‌م بێم بۆ خوێندنی زمانی كوردی. من سمۆره‌ش ده‌زانم، بیڵێم: سمۆره كلكی زه‌رده چاوی جوانه بێگه‌رده ...... هه‌موویم له‌به‌ره. هی تریش ده‌زانم، ڕێبینی براشم كوردی ده‌خوێنێت.
هێرۆ جومعه
ته‌مه‌ن: بیستوحه‌وت (27) ساڵ، دایكی ڕێبین و ڕێكار
كوردی باشووری كوردستان
ماوه‌ی ژیان له سوید: چوار (4) ساڵ
شوێنی ژیان: شاری ڤێسته‌رۆس
بۆچی منداڵه‌كانت زمانی كوردی ده‌خوێنن؟ ئایا پێویست ده‌كات لێره منداڵ زمانی دایك بخوێنێت؟
زۆر دڵشادم كه منداڵه‌كانم ڕێكار و ڕێبین دێن بۆ خوێندنی زمانی كوردی و زۆریان پێخۆشه هه‌میشه كه دێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، بۆم باسده‌كه‌ن كه چی‌یان خوێندوه و چی فێربوون، منیش زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌كه‌یان له‌بیرنه‌چێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی من خۆم كوردم و زمانه‌كه‌شم كوردییه، بۆیه زۆرم پێخۆشه و به‌لاشمه‌وه گرنگه كه منداڵه‌كانیشم زمانی دایكیان به‌باشی بزانن و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویشیان به خزم و كه‌سوكار و كوردستانه‌وه هه‌بێت. پێمخۆشه منداڵه‌كانم زانیاری‌یان له‌سه‌ر كلتور و مێژو و جوغرافیای كوردستان هه‌بێت.
من زۆر به پێویستی ده‌زانم كه هه‌موو منداڵێكی بێگانه زمانی دایك ی بخوێنێت، بریاو سه‌د خۆزگه كوردییه‌كه‌یان له‌باتی هه‌فته‌ی جارێك، چه‌ند جارێك و له‌كاتی قوتابخانه‌دا ده‌بوو.
میران ئه‌مین مامۆستا و باوكی قوتابی لاوین ئه‌مین من چ وه‌ك مامۆستا و چ وه‌ك باوك خوێندنی زمانی دایك-م پێوه‌ك وزه و توانایه‌كه بۆ به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تیی و هه‌ستی به‌خۆبوونی منداڵ، ئه‌و منداڵه بێگانانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه زمانی دایك-یان ده‌خوێنن و گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن، ده‌توانن زووتر خۆیان بگونجێنن و ئاسانتر زمان و بابه‌تی دیكه فێرببن. ئه‌و منداڵانه‌ی زمانی دایك-یان ناخوێنن له دواییدا هه‌ستده‌كه‌ن كه شتێیه‌كی گه‌وره و گرنگیان له‌كیسچووه. منداڵی فره زمان‌زان توانای تێگه‌یشتن و خۆگونجاندنی فراوانتره. دایك و باوك و ماڵه‌وه‌ی منداڵ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر فێربوونی زمانی دایك هه‌یه. خوێندن و فێربوونی زمانی دایك له كۆتاییدا به قازانجی منداڵ و كۆمه‌ڵگه‌یه. هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له زۆر وڵات له‌سه‌ر خوێندنی زمانی جۆراوجۆری دایك كراوه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه خوێندنی زمانی دایك به سودی منداڵه. ئه‌مه‌و خوێندنی زمانی دایك له باخچه‌ی ساوایانه‌وه، كاتێ منداڵ ته‌مه‌نی ده‌بێت به پێنج ساڵ ده‌ستپێده‌كات، چاكتر ده‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی منداڵ له باخچه‌ی ساوایان خوێندنی زمانی دایك ده‌ستپێبكات.